پەیامی کورد ... سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراسته‌ی ته‌واوى خه‌ڵكى ئازیزى سلێمانی كرد
14ی تشرینی دووەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 241 ساڵەی بونیادنانی شاری سلێمانییەوە پیرۆزبایی لە خه‌ڵكی خۆشه‌ویستى سلێمانى، پایته‌ختی رۆشنبیرى، مه‌ڵبه‌ندى ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و له ته‌واوى خه‌ڵكى ئازیزى شار كرد.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
له یادى 241 ساڵه‌ى بونیاتنانی دا، به گه‌رمى پیرۆزبایى له شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى، شارى خۆشه‌ویستى سلێمانى، پایته‌ختی رۆشنبیرى، مه‌ڵبه‌ندى ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و له ته‌واوى خه‌ڵكى ئازیزى شار، ده‌كه‌م.
سلێمانى ناوێكى دیارى مێژووى كولتوورى و سیاسیمانه. هه‌میشه كاریگه‌ر و مایه‌ى پێ‌زانین و شانازی گه‌لى كوردستانه. هیواى به‌رده‌وامیى پێشكه‌وتن، گه‌شه‌سه‌ندن، ئاوه‌دانى و ئارامى بۆ سلێمانى و هه‌موو كوردستان ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان