پەیامی کورد ... ئوسترالیا سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرۆرەوە
وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا رایگەیاند، ووڵاتەکەی سوپای پاسدارانی ئێرانی وەک "پاڵپشتیکاری تیرۆر" ناساندووە و دەیخاتە ناو لیستی تیرۆرەوە.
رۆژی پێنجشەممە، هەریەک لە وەزیرانی دەرەوە، ناوخۆ و داواکاری گشتی ئوسترالیا، راگەێندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی ئەو بڕیارە بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، سوپای پاسدارانیان وەکوو یەکەم هێزی ووڵاتانی بیانی خستووەتە لیستی "پاڵپشتی کاری تیرۆر"، کە لەسەرەتایی ئەم ساڵ، حکوومەتی ئوسترالیا ئەو لیستەی درووست کرد، ئەمەش وەکوو ڕێکارێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەوڵێکی "تیرۆرستی" لەلایەن هێز و ووڵاتانی بیانی یەوە، پشتگیری دەکرێن.
پێشتر سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمنیەتی ڕایگەیاند، دوای سەلماندنی ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی لە لانیکەم دوو هێرشی دژی جوولەکە، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی دەرکرا و باڵیۆزخانەی ئوسترالیا لە تاران ڕاگیراوە. هەروەها بڕیاری حکوومەتەكەی بۆ دانانی سوپای پاسداران لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان ڕاگەیاند.