سەرۆک بارزانی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد

Dîroka Belavkirin :
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد
پەیامی کورد    ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد

یەکشەممە 1ی شوباتی 2026، لە پیرمام  مەسعوود بارزانی پێشوازی لە جاشوا هاریس هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و خاتوو ویندی گرین کونسووڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بەناوی سەرۆک و حکوومەتی ئەمریکا سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد بۆ هەموو ئەو پشتیوانی و پاڵپشتیانەی کە بۆ دوایین ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات خستویەتەڕوو.
لەبارەی پڕۆسەی سیاسی عێراق جارێکی دیکە پاڵپشتی و پشتیوانی و هەڵوێستی ئەمریکای بۆ هەرێمی کوردستانی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقدا دووپات کردەوە.

سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنان، سوپاسی ڕۆل و هەڵوێستی ئەمریکای کرد بۆ پشتیوانییەکانیان بۆ گەلی کوردستان و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەگەر هەڵوێست و پشتیوانی ئەمریکا نەبوایە لە ساڵی 1991 نەماندەتوانی دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین و پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بپارێزین.

لەبارەی پڕۆسەی سیاسی عێراق ەوە بیروڕای ورد ئاڵوگۆڕ کرا و هەردوولا جەختیان لە گرینگی پابەندبوون بە  دەستوور کردەوە و هاوڕا بوون کە عێراقییەکان خۆیان بڕیار لە ڕەوشی ووڵاتەکەیان لەسەر بنەمای هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان بدەن.

لەم چوارچێوەیەدا، هەردوولا پێشوازییان لە گفتوگۆ و راوێژکارییەکانی ئەم دواییانەی بەغدا کرد بۆ هینانەئارای رێکار و سیناریۆ سیاسیەکان کە تێیدا بەرژەوەندی عێراقییەکان رەچاو بکرێت و لە هەموو ڕوویەکیشەوە شەراکەتی ئەمریکا و عیراق بەهیزتر بکرێت.