پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێبی لە زاخۆ کردەوە
یەکشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2025، سەرۆک مەسعوود بارزانی یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێبی لە زاخۆ بە ناونیشانی “زاخۆ دەخوێنێتەوە”کردەوە و بەشەکانی پێشانگەکەی بەسەرکردەوە.
هەر لە پێشانگەکەدا سەرۆک بارزانی دڵخۆشی خۆی بەکردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتی زاخۆ دەربڕی و ڕایگەیاند “سوپاسی خودا دەكەم بۆ ئەم ڕۆژە خۆشانە، دوێنێ لە جزیرە و لە زاخۆ. ئینشائەڵڵا خوا هەر خێر و خۆشی بدات، هەر كەیف بدات و ئەم پێشانگایەی نێودەوڵەتی كتێب كە لە زاخۆ كراوەتەوە جێی دڵخۆشییەكی مەزنە”.
سەرۆک بارزانی زاخۆی بە شاری هونەر و کەلتوور و کوردایەتی وەسف کرد و ڕایگەیاند” زاخۆ جێی هونەر و كەلتوور و مێرانی و كوردایەتی و پێشمەرگایەتییە و، زاخۆ زاخۆیە”.
سەرۆک بارزانی دەستخۆشی هەبوو بۆ کردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتی زاخۆ و هیوای پێشکەوتنی زیاتری بۆ زاخۆ خواست.
لە کۆتایی دا سەرۆک بارزانی ستایشی زاخۆیی یەکانی کرد و ڕایگەیاند “جارێك من ووتمە زاخۆ رۆحی منە، جارێكی تر ووتم ئێوە دڵی منن، ئێوە نەك هەر رۆحی منن، ئێوە دڵ و روحی منن”