موحەمەد شوکری : بەشداری مەسروور بارزانی لە لووتکەی دوبەی ئاسۆیەکی نوێی ئابوورییە

Dîroka Belavkirin :
موحەمەد شوکری : بەشداری مەسروور بارزانی لە لووتکەی دوبەی ئاسۆیەکی نوێی ئابوورییە
پەیامی کورد    ...   موحەمەد شوکری : بەشداری مەسروور بارزانی لە لووتکەی دوبەی ئاسۆیەکی نوێی ئابوورییە

محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، تیشک دەخاتە سەر گرینگی بەشداری مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە "لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان" لە ئیمارات و بایەخی ئەم گەشتە بۆ ئایندەی ئابووری هەرێم دەخاتە ڕوو و دەڵێ، دەستکەوتی گرنگی سیاسی و ئابووریی بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە لێدوانێکی تایبەت دا ئاماژەی بەوە کرد، کە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان لە سایەی سەرۆکی حکوومەتدا لە گەشەکردنێکی بەردەوام دایە. ووتیشی، "پەیوەندییەکانی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرکردایەتی و سەرۆکایەتی ئیمارات لە ئاستێکی زۆر باڵادایە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر بوارەکانی وەبەرهێنان، بازرگانی و دیجیتاڵکردنی دامەزراوەکانی حکوومەت هەبووە."

دکتۆر محەمەد شوکری تیشکی خستە سەر ئەوەی کە بوونی نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان بە پلەی "وەزیر"، بەڵگەیەکی سەلمێنەرە بۆ گرینگی پێگەی سیاسی و ئابووری کوردستان لە ناوچەکەدا.

لە کۆتایی قسەکانیدا، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئومێدی خواست کە ئەم بەشدارییە و دیدارەکانی سەرۆکی حکوومەت لە پەراوێزی لووتکەکەدا، ببنە هۆی ڕاکێشانی وەبەرهێنەری بیانی زیاتر و بەرزکردنەوەی ئاستی بازرگانی، کە لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی بووژانەوەی گشتی دۆخی ئابووری لە هەرێمی کوردستاندا.