پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی پشتیوانی حکوومەتی هەرێم بۆ كونسووڵى گشتی نوێى ئیمارات دووپات دەکاتەوە
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هه‌موو پشتیوانییه‌كى حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركی كونسووڵى گشتى نوێى ئیمارات دەربڕی، کونسووڵی ئیماراتیش ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانی و چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا کرد.
سێشەممە 25ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لشحی، كونسووڵى گشتی نوێى ئیمارات له هه‌رێمى كوردستان کرد.
بەپێی ڕاگەێندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکوومەت وێڕاى پیرۆزبایى بە بۆنەی ده‌ست به‌كاربوونی، ئاماژەی بە پەیوەندی تایبەت و لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات کرد و هه‌موو پشتیوانییه‌كى حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دەربڕی.
هەر بەپێی ڕاگەێندراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، كونسووڵى گشتی ئیمارات لە دیدارەکەدا، خۆشحاڵی خۆی بە دەست بەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشان دا و سڵاو و ڕێزی شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان و شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئیماراتی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانی و چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا کرد.