پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى : ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مایه‌ى شادى و شانازی هه‌موومانه
نێچیرڤان بارزانى به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه، سوپاس و ده‌ستخۆشى و ڕێز و پێزانینى بێ كۆتایى، ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و دڵسۆزانه ده‌كات كه ئه‌رك و ڕه‌نجیان كێشا، ماندوو بوون و به‌وپه‌ڕى جوامێرییه‌وه كاریان كرد تا ده‌نگى پارتییان گه‌یانده زیاتر له ملیۆنێك و پارتییان كرده‌وه به حزبى یه‌كه‌م.
دەقی پەیامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانى به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ه‌وه:
له ناخى دڵمه‌وه به گه‌رمى پیرۆزبایى له جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى و خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى پارتى و گه‌لى وه‌فادارى كوردستان ده‌كه‌م بۆ سه‌ركه‌وتنى مه‌زن و مێژووییى پارتیمان له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دا. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه، سه‌ركه‌وتنى هه‌موو كوردستان و عێراق و مایه‌ى شادى و شانازی هه‌موومانه.
سوپاس و ده‌ستخۆشى و ڕێز و پێزانینى بێ كۆتایى، بۆ هه‌موو ئه‌و دڵسۆزانه‌ى ئه‌رك و ڕه‌نجیان كێشا، ماندوو بوون و به‌وپه‌ڕى جوامێرییه‌وه كاریان كرد تا ده‌نگى پارتییان گه‌یانده زیاتر له ملیۆنێك و پارتییان كرده‌وه به حزبى یه‌كه‌م. چالنجى ئێمه‌یان سه‌رخست و پارتییان به‌هێزتر كرد تاكوو ده‌نگى له به‌غدا دلێرتر بێت و بتوانێت باشتر بۆ جێبه‌جێ كردنى ده‌ستوور و چه‌سپاندنى باشترى فیدراڵى كار بكات.
به‌ڵێنمان بۆ جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى ـ ى ڕابه‌ر و گه‌وره‌مان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌ك هه‌میشه له‌ژێر ڕێنمایى و فه‌رمایشته‌كانى جه‌نابیان دا، خزمه‌تى گه‌ل و ووڵاته‌كه‌مان بكه‌ین و ببینه پارێزه‌رى مافه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان و عێراق. كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى عێراق ببێته وو‌ڵاتى هه‌مووان و هه‌موومان پێكه‌وه داهاتوویه‌كى گه‌شتر بۆ كوردستان و عێراق فه‌راهه‌م بكه‌ین.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌رمان له‌به‌رده‌م گیانى پاكى شه‌هیداندا داده‌نەوێنین. به ڕێز و شكۆوه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى