نێچیرڤان بارزانی بۆ کادیران : ئێوه‌ نوێنەر و سیمای پارتین لەناو جەماوەردا و داینەمۆی کاری پارتایەتین

Dîroka Belavkirin :
نێچیرڤان بارزانی بۆ کادیران : ئێوه‌ نوێنەر و سیمای پارتین لەناو جەماوەردا و داینەمۆی کاری پارتایەتین
پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانی بۆ کادیران : ئێوه‌ نوێنەر و سیمای پارتین لەناو جەماوەردا و داینەمۆی کاری پارتایەتین

دووشەممە ٢٠٢٥/١١/٢٤ نێچیرڤان بارزانی، لە ھەولێر لەگەڵ قوتابیانی خولی بیستەم و بەرپرس و دەستەی کارگێڕی پەیمانگەی پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پیرۆزبایی لە قوتابیان کرد بۆ وەرگرتنیان لە پەیمانگەی پێگەیاندنی کادیران. ھەروەھا ڕۆڵی پەیمانگەی بەرز نرخاند کە وەک یەکێک لە دامەزراوە ڕەسەن و گرینگەکانی پارتی، ھەر لە سەردەمی شۆڕشەوە، تا ئەمڕۆ لە ھەموو دۆخێکدا بەردەوام کادیرانی پێگەیاندووە.

نێچیرڤان بارزانی باسی لە گرینگی ڕۆڵی کادیران کرد کە نوێنەر و سیمای پارتین لەناو خەڵک و جەماوەردا، لەناو حزب و ڕێک خستنەکانیش دا داینەمۆی کاری پارتیەتی و ژیانی ڕێکخستنن. لەمبارەوە جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە کادیران بەردەوام خۆیان لەگەڵ بیر و پێشکەوتنەکانی سەردەمدا نوێ بکەنەوە و پابەندی دیسپلینی حزبی بن.

هەروەها دووپاتی کردەوە کە زۆر دۆخ و ڕۆژگاری سەخت ڕووبەڕووی پارتی بوونەتەوە، بەڵام دوای زیاتر لە (٧٩) ساڵ ھێشتا بەھێزترین و گەورەترین حزبە، ئەوەش‌ نیشانەی ئەوەیە کە حزبێکی زیندووە. ھەروەھا دووپاتی کردەوە کە پارتی بە دڵسۆزان و کادیرانی بە توانا، ھەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە و پێش دەکەوێت.

لای خۆیانەوە بەڕێزان قوتابیان و بەرپرس و دەستەی کارگێڕی‌ پەیمانگە، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ پشتیوانی نێچیرڤان بارزانی، ھەروەھا دووپاتیان کردەوە کە لەسەر بنەمای فکر و ڕێبازی پارتی و بارزانی، ئەرکی خزمەتکردن بە گەل و نیشتمان جێبەجێ دەکەن. لە کۆتایی دا نێچیرڤان بارزانی دەستخۆشی لە ئەرک و ماندووبوونی پەیمانگە و مامۆستایان کرد.