هێزەکانی سووریای دیموکرات کشانەوە لە دەرەوەی کەمپی هۆڵ ڕادەگەیەنێت

Dîroka Belavkirin :
هێزەکانی سووریای دیموکرات کشانەوە لە دەرەوەی کەمپی هۆڵ ڕادەگەیەنێت
پەیامی کورد- حەسەکە... هێزەکانی سووریای دیموکرات کشانەوە لە دەرەوەی کەمپی هۆڵ ڕادەگەیەنێت

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، کە هێزەکانیان ناچار بوون لە کەمپی هۆڵ بکشێنەوە و لە دەوروبەری شارەکانی باکووری سووریا دووبارە جێگیر ببنەوە، ئەمەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە بە "هەڵوێستی کەمتەرخەمانەی نێودەوڵەتی" بەرامبەر بە دۆسیەی ڕێکخراوی "داعش" وەسفی کرد.

ناوەندەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕوونی کردەوە، کە بەهۆی ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتییەکانی خۆی بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆسیە مەترسیدارە هەڵناگرێت، هێزەکانیان ناچار بوون ئەم هەنگاوە بنێن، بەتایبەت لە سایەی زیادبوونی مەترسی و هەڕەشەکان بۆ سەر شارەکانی باکووری سووریا.

پێشتر، پێکدادانی توند لەنێوان "هەسەدە" و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق لە دەوروبەری کەمپی هۆڵ ڕوویدابوو، کە کەمپەکە هەزاران خێزانی چەکدارانی ڕێکخراوی "داعش"ی تێدایە.