ووڵامێک بۆ لێدوانەکەی باخچەلی لەسەر سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرێ

Dîroka Belavkirin :
ووڵامێک بۆ لێدوانەکەی باخچەلی لەسەر سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرێ
پەیامی کورد    ...   ووڵامێک بۆ لێدوانەکەی باخچەلی لەسەر سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرێ

ووتەبێژی بارەگای بارزانی لە ووڵامی لێدوانێکی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەھەپە دا ڕایگەیاند، ناوبراو ھێشتا بە عەقڵیەتێکی شۆڤێنیانە مامەڵە دەکات و لێدوانەکانی سەبارەت بە سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرێ، دوورن لە ھەموو نەریتێک و خزمەت بە ھیچ لایەنێک ناکەن.

ئەمەی خوارەوە دەقی ووڵامەکەیە:

بەداخەوە دەوڵەت باخچەلی لەسەر سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرێ و بەشداری لە سیمپۆزیەمی مەلای جزیری دیسان بەپێی عەقڵیەتی شۆڤینی دواوە و لێدوانی داوە کە دوورە لە ھەموو عورفێک و خزمەتی ھیچ لایەک ناکات.

قسەکانی باخچەلی لە حاڵێکدایە کە ھەموو ئەو ووردەکارییە ئەمنی و ئەو ڕێوشوێنەی بۆ سەردانی سەرۆک بارزانی گیرابووەبەر بەپێی تەوافوقێکی پرۆتۆکۆلی بووە لە نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی ھەرێم و تورکیا. لەگەڵ ئەوەش دا ھەمووجار لەکاتی سەردانی بەرپرسە پلە بەرزەکانی تورکیاش بۆ ھەرێم یەکە سەربازییە تایبەتەکانی تورکیا لەگەڵیان دا ھاتوون و ھیچ گرفتێک ڕووینەداوە.

سەردانەکەی سەرۆک بارزانی پشتیوانی بوو بۆ پڕۆسەی ئاشتی کە باخچەلی بانگەشە دەکات پشتیوانی لێ دەکات. ئێمە وامان دەزانی کە خودا دەوڵەت باخچەلی ھیدایەت کردووە و وازی لە ڕەگەزپەرستی و شۆڤینیەت ھێناوە، بەڵام دیارە کە ھێشتا گورگە بۆرەکەی جارانە ئێستا لە پێستی مەڕدا.

 

ووتەبێژی بارەگای بارزانی

٢ی کانوونی یەکەمی