پەیامی کورد ... کۆمیسیۆن : پارتی ملیۆنێک زیاتر دەنگی بەدەست ھێنا
کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بڵاوکردەوە و پارتی دیموکراتی کوردستان سەرووی ملیۆنێک دەنگی بەدەست ھێناوە.
ئەنجامی بەرایی دەنگدانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەولێر، پارتی دیموکراتی کوردستان، ٣٦٩١١٨ دەنگی ھێنا.
لە سلێمانی، پارتی دیموکراتی کوردستان، ٦٨٥٩٦ دەنگی بە دەست ھێنا.
لە دھۆک، پارتی دیموکراتی کوردستان، ٤١٣٦٩٨ دەنگی بەدەست ھێنا.
لە کەرکووک، پارتی دیموکراتی کوردستان، ٥٩٢٩٤ دەنگی بەدەست ھێنا.
لە نەینەوا ١٨٩١٢٠ سەدو ھەشتاو نۆ ھەزار و سەدو بیست دەنگی بەدەست ھێنا.
کۆی گشتی دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و کەرکووک و نەینەوا، دەگاتە سەروی ملیۆنێک دەنگ، کە ژمارەی دەنگەکان دەکاتە ١٠٩٩٨٢٦ دەنگ.