بزانن بۆچی ئەمڕۆ بەشێك لە شەقامی 60 مەتری هه‌ولێر دادەخرێت

بزانن بۆچی ئەمڕۆ بەشێك لە شەقامی 60 مەتری هه‌ولێر دادەخرێت
پەیامی کورد   ...   بزانن بۆچی ئەمڕۆ بەشێك لە شەقامی 60 مەتری هه‌ولێر دادەخرێت

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەبچێت و بەهۆیەوە بەشێك لە شەقامی 60 مەتری هەولێر بەڕووی هاتووچۆ دادەخرێت.

بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا ڕایگەیاندووە، هەینی بەهۆی ئەنجامدانی ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر لە کاتژمێر 60:30 تاكو 13:00 بەشێك لە شەقامی 60 مەتری دادەخرێت.

ڕاشیگەیاندووە: داخستنی شەقامی 60 مەتری لە ئاراستەی ناوە بەشێوەی سەرتاسەری دەبێت، بەڵام ئاراستەی دەرەوە کراوە دەبێت.

هەروەها ڕایگەیاندووە: خاڵی دەستپێکی ماڕاسۆنەکە لە شەقامی 40 مەتری نزیک هۆتێلی دیڤان دەست پێ دەکات بەرەو شەقامی 60 مەتری دەڕوات.

بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بەو هۆیەوە داوای لە هاووڵاتییان كرد تا کاتی ماڕاسۆنەکە تەواو دەبێت، شەقامی جێگرەوە بەکار بهێنن.

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە