" بەرهەم هێنانی "ئاوی میوەی سرووشتی خۆمانە "

" بەرهەم هێنانی "ئاوی میوەی سرووشتی خۆمانە "
پەیامی کورد   ...   " بەرهەم هێنانی "ئاوی میوەی سرووشتی خۆمانە "

بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی دھۆک دەڵێت، لە پارێزگای دھۆک ئەمساڵ دوو کارگەی درووستکردنی ئاوی میوە، میوە لە جووتیاران وەردەگرن و ئاوی میوەی سرووشتی بەرهم دێنن.

ئەحمەد جەمیل، بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی دھۆک، ڕایگەیاند "لە پارێزگای دھۆک دوو کارگەی وەرگرتنی میوە درووست دەکرێن، یەکێکیان لە مانگێشکێیە و تەواوبووە، ئەمساڵ ترێ لە جووتیاران وەردەگرێت، کارگەی دووەمیش لە سێمێلە ٩٠%ی تەواوبووە، ئەمساڵ دەست بە وەرگرتنی میوە دەکات. چەند کۆگای ساردکەرەوەشمان ھەیە بە ئەوانمان داوە بۆ ئەوەی ھەموو جۆرە میوەیەک وەربگرن، سەرەتا ئەوانیش ترێ وەردەگرن و دەیکەنە ئاوی میوە دواتر سێو وەردەگرن، زیاتر ئەو میوانە وەردەگرن دەبنە ئاوی میوە، چوونکە بەرھەمێکی زۆری میوەمان ھەیە."
ئەحمەد جەمیل ووتیشی "لە پارێزگای دھۆک بەرھەمی ترێی ئەمساڵ مان دەگاتە زیاتر لە ٦٠ھەزار تەن، جا بەھۆی زۆری بەرھەمەکە ئەمساڵ زیاتر ترێ وەردەگرن و دەیکەنە ئاوی میوە، چوونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کار دەکات بۆ ئەوەی بازاڕ بۆ بەرھەمی جووتیاران بدۆزێتەوە، ھەر بۆیە ئێستا خەڵکێکی زۆر ڕووی لە کاری کشتوکاڵی کردووە، لە دھۆکیش بەرھەمی میوە زۆرە، بۆیە دوو کارگە دروستکراون، ئەمساڵ میوە لە جووتیاران وەردەگرن و ئاوی میوەی سروشتی خۆمانە بەرهەم دێنن."

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە