سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان و مه‌شهه‌دانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ کرد

پەیامی کورد ... سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان و مه‌شهه‌دانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ کرد
یه‌كشه‌ممه 2025/7/6 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له مه‌حموود مه‌شهه‌دانى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به لێكگه‌یشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه‌كان تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى گشتی عێراق، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرینگی گه‌یشتن به ڕێگه‌چاره‌یه‌كى گونجاو بۆ كێشه‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تى له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا. له‌مباره‌یه‌وه ئومێد و گه‌شبینی خۆیان به هه‌وڵه‌كان و بوونى نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى نیشان دا و دووپاتیان كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوى عێراقدایه.
مه‌شهه‌دانى سوپاسى ڕۆڵى ئه‌رێنى و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی بۆ لێكگه‌یشتن و لێك نزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان و دۆزینه‌وه‌ى هاوبه‌شییه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى، كرد.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاس و پێ‌زانین بۆ مه‌شهه‌دانى و خه‌مخۆرى و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو چاره‌سه‌ری دا، دووپاتى كرده‌وه كه له هه‌وڵه‌كانى بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رى به‌رده‌وام ده‌بێت.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسیان له هه‌ڵبژاردنى گشتی داهاتووى عێراق كرد.
ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە




