بەندکراوێکی سیاسی کورد جارێکی دیکە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا

پەیامی کورد ... بەندکراوێکی سیاسی کورد جارێکی دیکە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا
ناسر بەکرزادە، بەندکراوی سیاسی کورد جارێکی دیکە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا
لەم دوایی یانەدا ناسر بەکرزادە، تەمەن ۲۶ ساڵ و خەڵکی ورمێ لە لایەن لقی ۲ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر شاهینی بە تۆمەتی «سیخوڕی بۆ ئیسرائیل» سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
سزای سێدارەی ناوبراو پێشتر هەڵوەشێندرابۆوە و بۆ لقی هاوشێوەی لە دادگای شۆڕشی ئیسلامی گەڕێندرایەوە.
ئەو سزایە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوای بانگکردنی ناسر بەکرزادە بۆ نووسینگەی جێبەجێ کردنی سزاکانی بەندیخانەی ورمێ بەشێوەی فەرمی بە ناوبراو ڕاگەێندراوە.
ناوبراو پێشتر لە لایەن لقی ۳ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر نەجەف زادە بە تۆمەتی «سیخوڕی بۆ ئیسرائیل» سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. ئەو سزایە دوای پێداچوونەوە و لە لایەن لقی ۳۹ی دیوانی باڵای ئێران بۆ لقی هاوشێوەی گەڕێندرایەوە.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە




