سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكى ئاشوورییه‌كانى ئه‌مركا كۆبووه‌وه

پەیامی کورد ... سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكى ئاشوورییه‌كانى ئه‌مركا كۆبووه‌وه
یه‌كشه‌ممه 2025/9/14 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له شاندێكى ئاشوورییه‌كانى ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی سام ده‌رمۆ، سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى ئاشوورییه‌كان له‌پێناو دادوه‌ری دا كرد كه له ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى ئاشووری عێراق و هه‌رێمى كوردستان له ئه‌مریكا، پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا دۆخى ئاشوورییان و پێكهاته‌كان له عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى تاوتوێ كرا و ده‌رباره‌ى ڕۆڵ و پێگه و ئاماده‌یى و ئێستا و داهاتووى ئاشوورییان و پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
شاندى میوان ستایش و پێزانینى خۆى بۆ پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردنى نێوان پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌رێمى كوردستانیان كرد بۆ ئه‌و پشتیوانى و هاوكارییه‌ى له‌دواى ساڵى 2003ـه‌وه له هه‌رێمى كوردستان وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كى ئارام بۆ ئاشوورییه‌كان و پێكهاته‌كان به‌گشتى، پێشكه‌شى كردووه.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى نیشاندانى خۆشحاڵى، سه‌ردانى شانده‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان به گرینگ و پێویست بۆ كارى هاوبه‌ش له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختى له سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕى هه‌رێمى كوردستان له پاراستنى پێكهاته‌كان و كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستایشى ڕۆڵ و هاوبه‌شی ئاشوورییان و پێكهاته‌كانى له هه‌موو كایه‌كانى ژیاندا له هه‌رێمى كوردستان، كرد.
ئامادەیی و بەشداری ڕه‌وه‌ندى ئاشوورى و پێكهاته‌كان له ئه‌مه‌ریكا و ده‌ره‌وه‌ى ووڵات به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە




