دەقی ووتارەکەی سەرۆکوەزیران لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی بەرزەپردی سۆران
پەیامی کورد ... دەقی ووتارەکەی سەرۆکوەزیران لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی بەرزەپردی سۆران
دووشەممە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەرزە پردی دەروازەی سۆرانی کردەوە و گوتارێکی پێشکەش کرد.
دەقی ووتارەکەی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی:
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان،
بەڕێزان، پێش هەمووشتێک پیرۆزباییتان لێ دەکەم.
ئەمە بەشێکە لەو پرۆژانەی کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیەتی بۆ پەرەپێدانی رێگەوبان و باشترکردنی هاتوچۆ لە شارەکان و بۆ ئەوەی هەم گەشتیارەکان بتوانن زیاتر سەردانی ئەم دەڤەرە بکەن کە شوێنێکی زۆر زۆر سەرنجڕاکێشە، هەم خەڵکی ئێمەش بتوانێت باشتر سوود لەو رێگەوبانانە وەر بگرێت، هەم بۆ سەلامەتی خۆشیان بەم جۆرە بەم ئاستە بەرزە کە درووست کراوە. بەڕاستی جێی شانازییە، من دەستخۆشی لە کۆمپانیای جێبەجێکار دەکەم، هیوادارم هەمیشە سەرکەوتوو بن.
داواشم لە هاووڵاتییانی خۆشەویست هەیە، ڕێنمایی یەکانی وەزارەتی ناوخۆ و هاتووچۆ لە بەرچاوبگرن، سەلامەتی خۆیان و هاووڵاتییانیان لە بەرچاو بێت، وەک هەمیشە داوایەکی تریشم هەیە ژینگەی ووڵاتەکەتان بپارێزن.
جارێکی تر پیرۆزە لە هەموو لایەک.

ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە