سەرۆكی حكوومەت و باڵێۆزی ڕووسیا دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ دەكەن

سەرۆكی حكوومەت و باڵێۆزی ڕووسیا دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ دەكەن
پەیامی کورد    ...   سەرۆكی حكوومەت و باڵێۆزی ڕووسیا دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ دەكەن

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كرد و دوایین گۆڕانكاری عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێ كرد.

دووشەممە 27/10/2025، مەسروور بارزانی, سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبرووس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد, لە دیدارەکەدا کە ماکسیم ڕوبین, کونسووڵی گشتی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا .

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.

ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە