زانیاری نوێ لەبارەی دابەش کردنی زەوی فەرمانبەران

پەیامی کورد ... زانیاری نوێ لەبارەی دابەش کردنی زەوی فەرمانبەران
به‌ڕێوبه‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار ده‌ڵێ "لیستێكی دیكه‌ی ناوی فه‌رمانبه‌ران بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی په‌سه‌ند كراوه، پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه."
سه‌ربه‌ست مه‌ولوود، به‌ڕێوبه‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ڕایگه‌یاندووە "پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوی فه‌رمانبه‌ران بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی به‌رده‌وامه و حه‌فته‌ی ڕابردوو ناوی 12هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گه‌ڕاونەته‌وه بۆ وه‌زاره‌ت و سوودمه‌ند ده‌بن له وه‌رگرتنی زه‌وی، پرۆسه‌كه‌ش تا یه‌ك فه‌رمانبه‌ر مابێت بەردەوام دەبێت."
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ووتیشی " ئێستا شه‌ش هه‌زار ناوی دیكه له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت، چاوه‌ڕێی لیستی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ین تا بگاته وه‌زاره‌ت بۆ ووردبینی، دواتر بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت."
سه‌ربه‌ست مه‌ولوود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ئه‌وانه‌ی سوودمه‌ند بوونه له وه‌رگرتنی زه‌وی له شاره‌وانییه‌كان كار له‌سه‌ر پاك كردنه‌وه‌ی ناوه‌كانیان ده‌كرێت، تا بزانین كێ پێشتر سوودمه‌ند بووه، دوای ته‌واوبوونی ووردبینی كارتی زه‌وی به فه‌رمانبه‌ر ده‌درێت و پرۆسه‌ی تاپۆكردنیان به‌ڕێوه ده‌چێت."
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە




