کۆبوونەوەیەکی تایبەتی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا

کۆبوونەوەیەکی تایبەتی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا
پەیامی کورد   ...   کۆبوونەوەیەکی تایبەتی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا

سێشەممە 2025/9/16 لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوە هاوبەشەکانی نێوان بەرپرسانی ژمارەیەک لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەربازی و دیپلۆماسی ئەمریکا، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆسەی چاکسازی و ڕێک خستنەوەی هێزی پێشمەرگە، بەڕێوە چوو.

لە ووتارێکدا، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە ناوی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ـەوە، سوپاسی ڕۆڵ و هەوڵەکانی ئەمریکا و هێزە هاوپەیمانەکانی لە پرۆسەکەدا کرد و بە کاریگەر لە قەڵەمی دان.

لە گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکەش دا، وێڕای جەختکردنەوە لە گرینگی سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی هێزی پێشمەرگە و پێویستی یەک خستنەوەیان، دوا هەنگاوەکانی پرۆسەکە و ئەو قۆناغانەی کە ماون، خرانە ڕوو.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، هەوڵ و هەنگاوی هاوبەش بە ئاراستەی خێراکردنی پرۆسەکە و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەمی دووپات کرایەوە و بیرووڕا سەبارەت بە فراوانکردنی هەماهەنگی و هاوکاری لە نێوان هەردوولادا، ئاڵوگۆڕ کرا.

ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە