مەسروور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی کرد

مەسروور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی کرد
پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی کرد

بە سەرپەرشتی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەبارەی دوایین هەوڵ و دەرئەنجامەکانی گفتوگۆ و دانووستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ تایبەت بە مووچە و شایستە دارایی یەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، بەڕێوە چوو.

یەكشەممە 13/7/2025، بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، کۆبوونەوەیەکی تایبەت کرا سەبارەت بە دوایین هەوڵ و دەرئەنجامەکانی گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ تایبەت بە مووچە و شایستە دارایی یەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەرچی زوو دەست پێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە چڕکردنەوەی هەموو هەوڵەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ کرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و لەمبارەیەوە کۆدەنگی و هاوهەڵوێستی هەیە بۆ دەستەبەرکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کە مافێکی یاسایی و دەستووری مووچەخۆرانە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە کاری هاوبەش بۆ کۆتایی هێنان بەم کێشەیە کە بە داخەوە کاریگەری زۆر خراپی کردووەتە سەر بژێوی و بارودۆخی ژیانی مووچەخۆران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە گشتی، ئەم بابەتەش کاری لەپێشینە و ئێستای حکوومەتە، لەم پێناوەشدا لە کاری بەردەوامدایە بۆ چارەسەرکردنی.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە