سیوه‌یلی و کۆنسووڵی ژاپۆن بیروڕایان دەربارەی دۆخی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ كرد

سیوه‌یلی و کۆنسووڵی ژاپۆن بیروڕایان دەربارەی دۆخی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ كرد
پەیامی کورد   ...   سیوه‌یلی و کۆنسووڵی ژاپۆن بیروڕایان دەربارەی دۆخی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ كرد

هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانی ئۆفیسی کۆنسووڵخانەی ژاپۆن ی کرد بۆ بەخێرھاتن و پیرۆزبایی لە کۆنسووڵ ھیتۆشی ئیشیزۆکا، کە ماوەی سێ مانگە وەک کۆنسووڵی نوێ ھاتووەتە ھەولێر.

لە دیدارەکەدا، سەرەڕای گەیاندنی پیرۆزبایی و بەخێرھاتنی مەکتەبی سیاسی و سوپاسکردنی حکوومەت و گەلی ژاپۆن بۆ ھەموو ھاوکاری و پشتگیرییەکانیان بۆ ھەرێمی کوردستان، بیروڕا دەربارەی دۆخی ئێستای کوردستان و ناوچەکە گۆڕدرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا، تیشک خرایە سەر ھەڵوێستی ئێستای حکوومەتی فیدراڵ دەربارەی بڕینی بوودجەی ھەرێم و مووچەخۆران. 

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە