سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى ئیتاڵیا په‌یوه‌ندییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى ئیتاڵیا په‌یوه‌ندییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزى ئیتاڵیا له عێراق کرد، لە دیدارەکەدا جه‌خت له گرینگی په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئیتاڵیادا كرایەوە.
ئێواره‌ى چوارشه‌ممه 2025/10/8 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ نیكۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزى ئیتاڵیا له عێراق، جه‌ختى له گرینگی په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئیتاڵیادا كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسى پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى ئیتاڵیاى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد.
لاى خۆیه‌وه فۆتانا دووپاتى كرده‌وه كه ووڵاته‌كه‌ى به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت و خوازیاره له هه‌موو بواره‌كان دا، بره‌وى زیاتر به هاوكاری هاوبه‌شى نێوانیان بدات.
هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا، دۆخی سووریا و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە




