سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگارى شرنا‌خ و شاندێكى یاوه‌رى كۆبووه‌وه

پەیامی کورد ... سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگارى شرنا‌خ و شاندێكى یاوه‌رى كۆبووه‌وه
دووشه‌ممه 2025/10/13 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له بیرۆل ئهكیجى، پارێزگارى شرنهاخى توركیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه پێك هاتبوو له سه‌رۆكى شاره‌وانى و سه‌رۆكى ژوورى بازرگانی شرنه‌خ و سه‌رۆكى ژوورى بازرگانی جزیر.
له دیدارێكدا كه پارێزگاری هه‌ولێر و كونسووڵی گشتی توركیا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چۆنیه‌تی بره‌ودان به چالاكی ئابوورى و زانكۆیى و كولتوورى نێوانیان خرانه به‌ر باس.
هه‌ردوولا داكۆكییان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودانى زیاتر به هاوكاری هاوبه‌ش و فراوانكردنى بواره‌كانى بازرگانى و هاتووچۆ و گه‌شتیارى له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیادا كرد. له‌مباره‌یه‌وه باس له ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى شرنهاخ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و پارێزگاکانی هه‌رێمى كوردستان کرا.
كاریگه‌ری پرۆسه‌ى ئاشتى له‌سه‌ر به‌ره‌وپێش چوونى ناوچه‌كه، فڕۆكه‌خانه‌ى شرنهاخ كه به‌هۆى نزیكی یه‌وه له سنوور، خزمه‌ت به گه‌شتیارانى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌كات، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە




