سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی دەوڵەتی ئیمارات کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی دەوڵەتی ئیمارات کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی دەوڵەتی ئیمارات کرد

پێنجشەممە 11ی ئەیلوولی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی دەوڵەتی ئیمارات بە سەرۆكایەتی سەعید موبارەك ئەلهاجری وەزیری دەوڵەت و نێردەی تایبەتی ئیمارات بۆ كاروباری ئابووری بۆ هەرێمی كوردستان كرد.

لەسەرەتای دیدارەكەدا شاندی میوان وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان بۆ سەردانیان بۆ هەرێمی كوردستان و دیدار لەگەڵ سەرۆك بارزانی، جەختیان لە دۆستایەتی و هەڵوێستی سەركردایەتی ئیمارات لە بەرەوپێش بردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان كرد و سڵاوی حاكمی ئیمارات و سەركردایەتی ووڵاتەكەیان بە سەرۆك بارزانی گەیاند. هەروەها سوپاس و پێزانینیان هەبوو بۆ دیدار و كۆبوونەوەكانیان لە هەرێم و ئەو دەرفەتانەی كە خراونەتە بەریان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی ئابووری و بوارەكانی تر لە ئێستا و لە داهاتوو.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و سوپاسی حكوومەت و خەڵك و سەركردایەتی ئیماراتی كرد كە هەمیشە لەڕێی ڕێكخراوە مرۆیی یەكان هاوكار و پاڵپشتی هەرێم بوونە بە تایبەت لەكاتی هاتنی سەدان هەزار ئاوارە بۆ هەرێمی كوردستان و هەروەها سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پتەوتركردنی دۆستایەتی و پەیوەندییەكانی هەردوولا كرد.

بارودۆخی ناوچەكە بە گشتی تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.

ئەم بابەتە 26 جار خوێندراوەتەوە