سەرۆکی حکوومەت سوپاسی سەرۆکی ئیمارات کرد

پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت سوپاسی سەرۆکی ئیمارات کرد
پێنجشەممە، 11ـی ئەیلوولی 2025، مەسروور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی له سهعید مبارك ئهلهاجرى، وهزیرى دهوڵهت و نێردهى تایبهتى ئیمارات بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ ههرێمى كوردستان و شاندێكى یاوهرى كرد.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا ئەوەی خستووتەڕوو، سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی "وێڕای بەخێرهێنانی شاندەکە، ئاماژەی بە گرینگی پەیوەندی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات کرد و سوپاسی شێخ محەمەد بن زاید سەرۆکی ئیماراتی کرد بۆ پشتیوانی و هاریکاریکردنی هەرێمی کوردستان و دهستنیشان كردنى نێردهیهكى تایبهتى ئیماراتى بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ ههرێمى كوردستان، کە نیشانەی گرینگی و بەهێزی پەیوەندی دوولایەنەیە."
سەرۆکی حکوومەت هەروەها سڵاو و ڕێزی خۆی بۆ شێخ محەمەد بن ڕاشد جێگری سەرۆکی ئیمارات بە شاندەکە گەیاند.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە "سەعید ئەلهاجری خواستی ووڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان، پێگەیەکی گرینگ و تایبەتیی لای سەرکردایەتی ئیمارات هەیە و جەختیشی کردەوە کە دەرفەتی زۆر بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا هەیە."
ئەم بابەتە 26 جار خوێندراوەتەوە




