سەرۆکی حکوومەت سەردانی باڵەخانەی نوێی کونسووڵخانەی ئەمریکای کرد

پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت سەردانی باڵەخانەی نوێی کونسووڵخانەی ئەمریکای کرد
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەردانی باڵەخانەی نوێی کونسووڵخانەی ئەمریکای کرد کە بڕیارە بەم نزیکانە لە ھەولێر بکرێتەوە.
سێشەممە ١٣ـی ئایاری ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ھەولێر، سەردانی باڵەخانەی نوێی کونسووڵخانەی ئەمریکای کرد و لەلایەن ستیڤن بیتنەر کونسووڵی گشتی ئەمریکا پێشوازی لێکرا.
سەرۆکی حکوومەت و کونسووڵی گشتی ئەمریکا بەشەکانی باڵەخانەکەیان بەسەرکردەوە کە بڕیارە بەم نزیکانە بە شێوەیەکی فەرمی بکرێتەوە.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




