كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان بەڕێوەچوو

پەیامی کورد ... كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان بەڕێوەچوو
سێشەممە بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان تایبەت بە بەرگرتن و خۆپارێزی لە نەخۆشی (تای خوێن بەربوون) بەڕێوەچوو.
سێشەممە ١٣ی ٥ی ٢٠٢٥، بەسەرپەرشتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبوونی وەزیرانی تەندرووستی و کشتوکاڵ و سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون و سەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان و ئەندامانی ئەنجوومەن لە وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان، تایبەت بە بەرگرتن و خۆپارێزی لە نەخۆشی (تای خوێن بەربوون) (الحمی النزفیە) کە نەخۆشییەکی ڤایرۆسی مەترسیدارە بۆ سەر ژیانی مرۆڤ و لە ڕێگەی ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوای ئەوەی تیشک خرایە سەر کار و چالاکییەکانی ئەنجوومەنی ناوبراو، دوایین پێشھاتەکانی مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی (تای خوێن بەربوون) خرایە بەرباس، لە پێناو کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکە و پاراستن و سەلامەتی گیانی ھاووڵاتییان و ڕێگەگرتن لە مەترسی بڵاوبوونەوەی کۆبوونەوە چەند بڕیارێکی پەیوەستی وەرگرت.
ئەم بابەتە 5 جار خوێندراوەتەوە




