مەزڵووم کۆبانی : قۆناغێکی نوێی سیاسەت لە ناوچەکە هاتووەتە ئاراوە

پەیامی کورد ... مەزڵووم کۆبانی : قۆناغێکی نوێی سیاسەت لە ناوچەکە هاتووەتە ئاراوە
مەزڵوم کۆبانی ، فەرماندەى گشتىی هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) لە هەژماری خۆی لەتۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس رایگەیاند، بڕیاری پەکـەکـە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی خۆی و کۆتایی هێنان بە خەباتی چەکداری و گرتنەبەری سیاسەتێکی دیموکراتیک لەسەر بنەمای بانگەوازی عـەبدۆڵڵا ئــۆجالان مایەی پێزانینە.
باسی لەوەش کرد "پارتی کرێکــاران لە ماوەی رابردوودا رۆڵێکی مێژوویی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبووە و دڵنیان کە ئەم هەنگاوە زەمینە بۆ قۆناغێکی نوێی سیاسەت و چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکە خۆش دەکات".
فەرماندەی گشتی هەسەدە هیواخوازیشە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەو پرسە هەنگاو و پاڵپشتی پێویست بۆ سەرخستنی پرۆسەکە بگرنەبەر.





