سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسووڵی گشتی فەڵەستین لە ھەولێر کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسووڵی گشتی فەڵەستین لە ھەولێر کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسووڵی گشتی فەڵەستین لە ھەولێر کرد

سێشەممە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٥ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆز ماھر ئەلکەرکی کونسووڵی گشتی نوێی فەڵەستین لە ھەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا کونسووڵی گشتی فەڵەستین وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژوویی یەکانی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڵەستین سڵاوی سەرۆک مەحموود عەباس سەرۆکی فەڵەستین و سەرکردایەتی و گەلی فەڵەستینی بە سەرۆک بارزانی گەیاند و جەختیشی لە بایەخی بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان ھەردوولا کردەوە.

ھەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی تیشکی خستەسەر پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڵەستین لە قۆناغە جیاجیاکانی خەباتی ڕەوای گەلی فەڵەستین ھەر لە سەردەمی سەرۆک یاسر عەرەفات ھەتا سەرۆک مەحموود عەباس و جەختیشی لەوە کردەوە کە دۆزی گەلان ئەگەر لە ھەندێ وێستگەش دا تووشی نشست یان وەستان ببن بەڵام ھەرگیز کۆتایی نایەن، ھیواشی خواست کە کۆتایی بە ئەو کارەسات و نەھامەتیانە بێت کەبەسەر گەلی فەڵەستیندا ھاتووە و دۆزی ڕەوای گەلی فەڵەستین بە ئاشتی و چارەسەرێکی ڕەوا و ھەمیشەیی بگات.

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە