سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی یەکیتی ئەورووپا لە عێراق کرد

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی یەکیتی ئەورووپا لە عێراق کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی یەکیتی ئەورووپا لە عێراق کرد

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی نوێی یەکیتی ئەورووپا لە عێراق جەختی لە گرینگی برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.

چوارشەممە ٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کلێمێنس زێمتنەر، باڵیۆزی نوێی یەکیتی ئەورووپا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی دەست بەکاربوون لە باڵیۆز، جەختی لە گرینگی برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا کرد.

چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دوایین ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.

ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە