سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای (ئەنەکەسە) کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای (ئەنەکەسە) کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای (ئەنەکەسە) کرد

چوارشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2025 لە پیرمام سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای (ئەنەکەسە) کرد کە پێکهاتبوو لە سکرتێری پارتە سیاسیەکانی ناو (ئەنەکەسە).

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی سوریا ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی وێرای ئاماژەدان بە دۆخی کورد لە سووریا جەختی لەسەر پێویستی یەکڕیزی لایەنە کوردەکانی سووریا کردەوە و هەروەها داواشی کرد لایەنە کوردییەکان بە ئاراستەی بەهێزترکردنی بنەماکانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و تەبایی بن لەگەڵ عەرەب و پێکهاتەکانی تری سووریا کار بکەن.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە