مەسرور بارزانی، پرۆژەی دووسایدی دەربەندی گۆمەسپان. سماقووڵی بەسەرکردەوە

پەیامی کورد ... مەسرور بارزانی، پرۆژەی دووسایدی دەربەندی گۆمەسپان. سماقووڵی بەسەرکردەوە
دووشەممە، 12ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی دووسایدی دەربەندی گۆمەسپان - سماقووڵی بەسەرکردەوە کە هەردوو پارێزگەی هەولێر و سلێمانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
سەرۆکی حکوومەت دەستخۆشی لە سەرپەرشت و ئەندازیاران و کرێکارانی کۆمپانیای جێبەجێکار (هێمن گرووپ) کرد بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە بە باشی و بە شێوەیەکی پیشەییانە و بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان .
پڕۆژەی دووسایدی دەربەندی گۆمەسپان - سماقووڵی ، نزیک پرۆژەی بەندئاوی گۆمەسپانە و جادەکانی دەورووبەری بەندئاوەکەش دەگرێتەوە؛ درێژییەکەی بیست و دوو کیلۆمەترە و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو بکرێت.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە




