پڕۆژەی وەبەرھێنان لەو ناوچانە ئەنجام دەدرێت کە گەشەیان کەمە

پڕۆژەی وەبەرھێنان لەو ناوچانە ئەنجام دەدرێت کە گەشەیان کەمە
پەیامی کورد   ...   پڕۆژەی وەبەرھێنان لەو ناوچانە ئەنجام دەدرێت کە گەشەیان کەمە

بەڕێوبەری گشتی وەبەرھێنانی دھۆک ووتی "بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پڕۆژەی وەبەرھێنان لەو ناوچانەی گەشەیان کەمە ئەنجام دەدرێت، بۆ نموونە لە شێلادزێ نەخۆشخانەیەکی ٤٠ قەرەوێلەیی و قوتابخانەیەکی ئەھلی درووست دەکرێن، کە لە ڕسوومات خۆش دەبن و ئاسانکاری و ھاوکاری تەواویش بۆ وەبەرھێنەرەکان دەکرێت." 

دکتۆر ھەڤاڵ سدیق، بەڕێوبەری گشتی وەبەرھێنانی دھۆک، ڕایگەیاند "سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە گرینگی زۆر بەو ناوچانە بدرێت کە گەشەیان کەمە، وەکو ناحیە و قەزاکان، ھەر ناوچەیەک بەپێی پێویستی پڕۆژەی وەبەرھێنانی لێ ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەوەی زیاتر گەشە بکەن، ھەر وەبەرھێنەرێک پڕۆژە لەو ناوچانە ئەنجام بدات لە ڕوسمات لێی خۆش دەبن و ئاسانکاری و ھاوکاری تەواویشیان دەکرێت، ھەر بۆیە لە ناحیەی شێلادزێ نەخۆشخانەیەکی ٤٠ قەرەوێلەیی بە گوژمەی زیاتر لە ٣ملیۆن دۆلار دروست کراوە، ئێستا لە خزمەت ھاووڵاتییان دایە، قوتابخانەیەکی ئەھلیش لە قۆناغی جێبەجێکردن دایە، تا ساڵێکی دیکە ئەویش تەواو دەبێت و دەکەوێتە خزمەت ھاووڵاتییان." 

دکتۆر ھەڤاڵ سدیق ووتیشی "ئێستا لە وەبەرھێنانی دھۆک، بەپێی پێویستی ناوچەکان و جۆری پڕۆژەکان مووڵەتی وەبەرھێنان بە پڕۆژەکان دەدرێت، چاوەڕێ دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ مۆڵەت بە ٤٠ پڕۆژە بدەین، ئێمە زیاتر بەپێی پێویستی ناوچەکان مووڵەت بە جۆری پڕۆژەکان دەدەین، بۆیە وەبەرھێنەران هان دەدەین بێن لە قەزاکانی ئاکرێ و بەردەڕەش و قەزاکانی دیکە پڕۆژە ئەنجام بدەن، بۆ نموونە درووستکردنی نەخۆشخانەی شێلادزێ وا دەکات خەڵکی ئەوێ پێویستی بە شارەکانی دیکە نەبێت، ئێمەش بەردەوام ھەوڵ دەدەین مۆڵەت بەو پڕۆژانە بدەین زیاتر خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەن، ئەمەش فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە." 

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە