پەیامێک لە سەرۆک بارزانی یەوە

پەیامی کورد ... پەیامێک لە سەرۆک بارزانی یەوە
ئەمە دەقی پەیامەکەیەتی :
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
جێگەی خۆشحاڵیە لە پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا لایەنەکان هەڵوێستی باشیان هەبوو و هەنگاوی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتیانە نرا. هەروەها پەکەکەش کۆنگرەی خۆی بەست و کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد. ئێمە هیوادارین ئەو پڕۆسەیە بگاتە ئەنجامێکی باش و لە بەرژەوەندی و خێری ناوچەکە و هەموو لایەک بێت. ڕاشیدەگەێنین بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە سەرکەوتنی ئەو پڕۆسەیە دەکەین.
مسعود بارزانی
12ی ئایاری 2025





