مەسروور بارزانی بڕیاری خەرجکردنی مووچەیەکی خانەنشینانی پێشمەرگەی دەرکرد

مەسروور بارزانی بڕیاری خەرجکردنی مووچەیەکی خانەنشینانی پێشمەرگەی دەرکرد
پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی بڕیاری خەرجکردنی مووچەیەکی خانەنشینانی پێشمەرگەی دەرکرد

لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیار درا کێشەی مووچەی ئەو ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگانەی کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین کراون و مووچەیان لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە خەرج نەکراوە، چارەسەر بکرێت. وەزارەتی دارایی ڕاسپێردرا سبەی پێنجشەممە مووچەیەکیان وەک پێشینە بۆ خەرج بکات.

لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیار درا کە کێشەی مووچەی خانەنشینانی نوێی پێشمەرگە چارەسەر بکرێت.

بڕیارەکە تایبەتە بە مووچەی ئەو ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگانەی کە لە ١-١-٢٠٢٥ بەدواوە خانەنشین کراون و مووچەکانیان لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە خەرج نەکراوە.

سەرۆکی حکوومەت وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد، سبەی پێنجشەممە ٦ـی تشرینی دووەم، مووچەیەکیان وەک پێشینە لەسەر داھاتی ناوخۆیی ھەرێم بۆ خەرج بکرێت. ھەروەھا جەختی لەوە کردەوە کە بە زووترین کات چارەسەری کۆتایی بۆ ئەم بابەتە بکرێت.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە