وەزیر گواستنەوە زانیاری نوێ سەبارەت بە درووستکردنی فڕۆکەخانەی دھۆک ئاشكرا دهكات

پەیامی کورد ... وەزیر گواستنەوە زانیاری نوێ سەبارەت بە درووستکردنی فڕۆکەخانەی دھۆک ئاشكرا دهكات
وەزیری گواستنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەێنێت، دیزاینێکی تازە و سەردەمیانە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دھۆک ئامادە کراوە و بڕیارە لەگەڵ کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی ناسراو بە قۆناغ لە داھاتوویەکی نزیکدا دەست بە دروستکردنی بکەین.
ئانۆ جەوھەر، وەزیری گواستنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دھۆک پێش زیاتر لە ١٠ ساڵ دیزاینێکی بۆ ئامادە کرابوو و ئەو دیزاینە بۆ ئێستای فڕۆکەخانەکان پێویست بوو گۆڕانکاری تێدا بکرێت بەھۆی پێشکەوتنەکانەوە، کە زۆرێک لەو ووڵاتانەی فڕۆکەخانەشیان ھەبوو، فڕۆکەخانەی تازەیان درووست کرد، بۆیە فڕۆکەخانە و شێوەی دروستکردنیان ساڵ دوای ساڵ دەگۆڕدرێت.
هەر سەبارەت بە دیزاینی فڕۆکەخانەکە، وەزیری گواستنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ئێمە دیزاینێکی تازەمان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دھۆک ئامادە کرد و ئێستاش لەگەڵ کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی ناسراو سەرقاڵی بابەتی شێوازی درووستکردنی فڕۆکەخانەکەین و لە داھاتوویەکی نزیکدا کار دەکەین بۆ ئەوەی بە قۆناغ دەست بە درووستکردنی فڕۆکەخانەکە بکرێت و دوای تەواوبوونیشی بکەوێتە خزمەت ھاووڵاتیانی خۆشەویستەوە.
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە




