ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەریمی کوردستان ەوە

ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەریمی کوردستان ەوە
پەیامی کورد   ...   ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەریمی کوردستان ەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت : شایستەی شەش مانگی مووڵەتی کۆکراوەی خانەنشیان دابەش دەکرێت.

دەقی ڕاگەێندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

بەپێی بڕیای ئەنجوومەنی وەزیران و لەسەر فەرمانی وەزیری دارایی و ئابووری، ڕۆژی چوارشەممە (٢٠٢٥/١٠/٨) شایستەی شەش مانگی مووڵەتی کۆکراوەی سەرجەم ئەو خانەنشینانە بەشێوازی قۆناغ بە قۆناغ دابەش دەکرێت، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڕیاری خانەنشین بوونیان بۆ دەرکراوە و تا ئێستا ئەو شایستەیەیان وەرنەگرتووە.

شایەنی باسە چەند جارێک بە نووسراوی فەرمی داوا لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کراوە ئەو شایستەیەی خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەی ھاوتاکانیان لە پارێزگاکانی تری عێراق خەرج بکات بەڵام تا ئێستا ڕەزامەندی لەسەر نەداوە، بۆیە بڕیاردرا سەرجەم ئەو شایستانە لەسەر داھاتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.

 

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری

ئەم بابەتە 44 جار خوێندراوەتەوە