کابینەی نۆیه‌م ڕۆژ دوای ڕۆژ خزمەتگوزاری زیاتری تەندرووستی بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كات

کابینەی نۆیه‌م ڕۆژ دوای ڕۆژ خزمەتگوزاری زیاتری تەندرووستی بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كات
پەیامی کورد    ...   کابینەی نۆیه‌م ڕۆژ دوای ڕۆژ خزمەتگوزاری زیاتری تەندرووستی بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كات

لە ساڵی 2019 کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی پێکهێندرا، دوای سوێندخواردنی لە بەردەم نوێنەرانی خەڵكی کوردستان، کارنامەیەکی پڕ لە پلان و ئامانجی درێژخایه‌نى پێشکەش بە نوێنەرانی خەڵكی کوردستان کرد و ئامانجی خودی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەمیش، کوردستانێکی بەهێز بوو.

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەر لە سەرەتای دەست بەکاربوونییەوە بە پلانێکی ستراتیژییەوە هەنگاوی بەرەو بەهێزترکردنی کوردستان ناوە، بۆ ئەو مەبەستەش لە سەرجەم سێکتەرەکان هەنگاو بە هەنگاو دەستی بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانى کرد.

له‌ بواری خزمەتگوزاریی تەندرووستی

لە هەرێمی کوردستان خزمەتگوزاری تەندرووستی بێبەرامبەر پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکرێت، لە ماوەی تەمەنی کابینەی نۆیەمدا 31 نەخۆشخانەی گرینگ دروست دەکرێن کە 18ـەیان تەواو بوونە و کەوتوونەتە خزمەت هاووڵاتییان و 13 نەخۆشخانەی دیکەش لە درووستکردن دان، هەروەها بەشێکی زۆر لە نەخۆشخانە کۆنەکان نۆژەن کراونەتەوە و هاوتەریبکراون لەگەڵ ستانداردە جیهانییەکان.

لە هەرێمی کوردستان ساڵانە نزیکەی 15 ملیۆن کەس سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن و بەهۆی بەرزی کوالێتی چارەسەری و خزمەتگوزاری 85%ـی نەخۆشەکان لە نەخۆشخانە حکوومییەکان چارەسەریان پێشکەش دەکرێت.

لە پێناو نەهێشتنی دەرمانی ماوەبەسەرچوو و قاچاخ لە هەرێمی کوردستان، کابینەی نۆ پڕۆژەی ستیکەری دەرمانی دەست پێکرد و ئێستا هیچ دەرمانێك بەبێ ستیکەی حکوومەت، لە دەرمانخانەکان نافرۆشرێت و لەم ستیکەرە نوێیەش لە ڕێگەی کیوئاڕ کۆدێکەوە سەرجەم زانیاری پێویست لەسەر دەرمانەکە و نرخەکەشی پێشکەش بە چارەخوازان دەکرێت بۆ ئەوەی دڵنیایی بە هاووڵاتییان بدرێت لە سەلامەتی و کوالێتی دەرمانەکان. ئەم ستیکەرە تایبەتمەندییەکی ناوەزەی هەیە کە تەکنۆلۆژیای نانۆی بۆ بەکار هێندراوە و ساختە ناکرێت.  

ئەم بابەتە 5 جار خوێندراوەتەوە