کەشناسی : پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

پەیامی کورد ... کەشناسی : پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمڕۆ سێشەممە خێرای با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری کەمێک چالاکبوونی هەیە.
کەشناسی هەرێم راشیگەیاندووە، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، تەنها ناوچە بەرزەکان کەمێک نزم دەبنەوە.
ئەم بابەتە 45 جار خوێندراوەتەوە




