ئیسرائیل پێگەیەک لە دەروبەری دیمەشق دەکاتە ئامانج

Dîroka Belavkirin :
ئیسرائیل پێگەیەک لە دەروبەری دیمەشق دەکاتە ئامانج
پەیامی کورد- دیمەشق... ئیسرائیل پێگەیەک لە دەروبەری دیمەشق دەکاتە ئامانج

 

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی ئەمڕۆ چوارشەممە،  دوو هێرشی ئاسمانی کردە سەر ئەو ڕێگایەی کە شارۆچکەی "بەیت جن" و "تەل بات ئەلوەرد" بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لە گوندەواری دیمەشق.

سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە پەیامی کوردی ڕاگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بۆ ماوەی چەند خولەکێک بەسەر ناوچەکەدا سووڕاوەتەوە پێش ئەوەی دوو هێرشەکە بکاتە سەر ئەو ڕێگایەی کە دانیشتووانی ناوچەکە زۆر بەکاری ناهێنن.

ئاماژەی بەوەش کرد کە ژمارەیەک لە دانیشتووانی شارۆچکەی "بەیت جن" دوای ڕۆیشتنی فڕۆکەکە ڕوویان لە شوێنی بۆردومانەکە کردووە، بەڵام هیچ قوربانییەکیان بەهۆی بۆردومانەکەوە لەو ناوچەیە نەبینیوەتەوە.