پەیامی کورد ... بڕیارێک لە لایەن وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ەوە
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا لە رۆژی 17ی 12ی 2025دا لەسەرجەم قوتابخانە و خوێندنگەکان یادی ئاڵای کوردستان بەرز ڕابگیرێت.
وەزارەتی پەروەردە بە نووسراوی فەرمی داوای لەسەرجەم بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ، سۆران، ڕاپەڕین و خوێندنی کوردی لە کەرکوک کردوە ئەو یادە بکەنەوە.
وەزارەتی پەروەردە لە نووسراوەکەی دا دەڵێت،" لە ڕێکەوتی 17ی 12ی 2025 سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و ناحکوومی و قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ئاگادار بکەن، کە سەرەڕای بەردەوام بوونی تاقیکردنەوەکان کاتژمێرێک لە سەرەتای دەوام بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان تەرخان بکەن، پاشان تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت".