مەسروور بارزانی : پشتیوانی تەواو لە سیاسەتەکانی سەرۆک دۆناڵد ترامپ دەکەین

Dîroka Belavkirin :
مەسروور بارزانی : پشتیوانی تەواو لە سیاسەتەکانی سەرۆک دۆناڵد ترامپ دەکەین
پەیامی کورد    ...   مەسروور بارزانی : پشتیوانی تەواو لە سیاسەتەکانی سەرۆک دۆناڵد ترامپ دەکەین

مەسروور بارزانی بەشداری کردنەوەی کۆنسووڵخانەی ئەمریکای لە هەولێر کرد و ووتی، باڵەخانەکە وەکوو "چیایەک دەردەکەوێت" و هێمایەکە بۆ پەیوەندییەکانی نێوانیان.

مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان "سوپاسی" ئەمریکای کرد بۆ یارمەتییە بەردەوامەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی سیاسەتی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکای کرد و ووتی، "پشتیوانی تەواو لە سیاسەتی سەرۆک دۆناڵد ترامپ دەکەین کە جەخت لەوە دەکاتەوە ئاشتی لە رێگەی هێزەوە بەدەستدێت".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی هێرشەکانی داعشی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و یارمەتی ئەمریکای لە تێکشاندنیان کرد.
مەسروور بارزانی ئاماژەی بەوەدا، "شانازی بە هاوپەیمانییەتییەکەمان دەکەین، ئێمە دژی تیرۆریست و دیکتاتۆرییەت جەنگاین و ئێستا کاتی هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێیە".
لەبارەی حکوومەتی نویێ عێراق مەسروور بارزانی باسی لەوە کرد، "حکوومەتێکمان دەوێت رێز لە دەستوور بگرێت".