ئێران سەدان ملیۆن دۆلاری بۆ دووبارە بونیاتنانەوە و بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی حیزبۆڵڵا تەرخان کردووە.

Dîroka Belavkirin :
ئێران سەدان ملیۆن دۆلاری بۆ دووبارە بونیاتنانەوە و بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی حیزبۆڵڵا تەرخان کردووە.
پەیامی کورد    ...   ئێران سەدان ملیۆن دۆلاری بۆ دووبارە بونیاتنانەوە و بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی حیزبۆڵڵا تەرخان کردووە.

بە ووتەی بەرپرسانی هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل، حکوومەتی نوێی لوبنان ئەو دەرفەتەی کە دوای شەڕی ئەم دوایی یە بۆ سنووردارکردن و لاوازکردنی حیزبۆڵڵای لوبنان دروست بووە، لە دەست داوە، دەرفەتێک کە ئیسرائیل بە هەنگاوێکی گرینگ بۆ لە چەک داماڵینی ئەو گرووپەی دەزانێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "والا نیوز"، ڕێژیمی ئێران لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا سەدان ملیۆن دۆلاری بە شێوەی جۆراوجۆر بۆ ئاوەدانکردنەوە و بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی حیزبۆڵڵا ناردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە حیزبۆڵڵا لە ڕێگەی دوو کەناڵی سەرەکییەوە هەوڵی دووبارە بونیاتنانەوەی توانا سەربازییەکانی دەدات، یەکەم: قاچاخ کردنی چەک، لەوانە جۆرەها مووشەک و مووشەکی دژە تانک و بەشێک لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لە شەڕەکانی ئەم دواییە زیانیان بەرکەوتووە، هەروەها دامەزراندنی دامەزراوەی ژێرزەمینی و بنکەی نوێ و چالاکی ژێرزەمینی.

هاوکات دەزگای سەربازی و هەواڵگری ئیسرائیل دۆزینەوەی تۆڕێکی نهێنی ئاڵوگۆڕی پارە لە تورکیای ڕاگەیاند کە پارە لە ڕژێمی ئێران وەردەگرێت و دەیگوازێتەوە بۆ حیزبۆڵڵا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەندامانی ئەم تۆڕە فەلەستینییەکانی غەززەن و لە تورکیا دەژین و "ژێرخانی دارایی ئەو ووڵاتە بۆ مەبەستی تیرۆریستی خراپ بەکاردەهێنن".

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم تۆڕە بە فەرمانی ڕێژیمی ئێران سەدان ملیۆن دۆلاری ڕاستەوخۆ لە تورکیاوە بۆ حیزبۆڵڵا و بەرپرسە باڵاکانی گواستووەتەوە.