سەرۆك بارزانی پێشوازی لە کونسووڵی گشتی نوێی هەنگاریا لە هەولێر کرد

Dîroka Belavkirin :
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە کونسووڵی گشتی نوێی هەنگاریا لە هەولێر کرد
پەیامی کورد    ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە کونسووڵی گشتی نوێی هەنگاریا لە هەولێر کرد

چوارشەممە 10ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە گریگێی تیڤادار تاکاچ، کونسووڵی گشتی نوێی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا، کونسووڵی گشتی هەنگاریا خۆشحاڵی خۆی بە دیداری سەرۆك بارزانی نیشان دا و ڕایگەیاند کە شارەزاییەکی باشی لەسەر مێژوو و کولتوور و سیاسەتی ئێستا و ڕابردووی کورد و کوردستان هەیە بەو پێیەی ماستەرنامەی لەسەر کوردستان نوسیوە، سوپاسی ڕۆل و هەڵوێستەکانی سەرۆک بارزانی کرد لە هەموو ئەو هەوڵانەی کە هەیانبووە لەپێناو ئاشتی و ئارامی ناوچەکە بە گشتی. هەروەها پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن و سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە سەرۆک بارزانی کرد.

هەر لەو دیدارەدا هەنگاوی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێی فیدراڵی و پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێکران.

پەیوەست بە پەیوەندییەکانی نێوان هەنگاریا و هەرێمی کوردستان هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەرەوپێش بردن و باشترکردنی پەیوەندی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەت لە بواری ئابووری و بازرگانی.

گۆڕانکاری و بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی و هەنگاوەکانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و دۆخی سوریا تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوون.