پەیامی کورد ... ئەمریکا و ئیسرائیل مانۆڕی ساڵانەی هاوبەشی دەریایی خۆیان بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست پێکردووە
💥 ئەمریکا و ئیسرائیل لە ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی سەرماوەز مانۆڕی ساڵانەی هاوبەشی دەریایی خۆیان بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست پێكرد
بەپێی بەیاننامەیەکی ئەرتەشی ئیسرائیل، لە مانۆڕەکەدا هێزی دەریایی ئیسرائیل و كەشتی ٥ی هێزی دەریایی ئەمریکا دەست پێدەكات.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی ئەو مانۆڕە بەهێزکردنی هاوکاری ستراتیژی و ئۆپراسیۆنی نێوان هەردوو هێزی دەریایی و پراکتیزەکردنی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە جۆراوجۆرەکانی ناوچەکەیە.
ئەم مانۆڕە کە لە ساڵانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣یش بەڕێوەچووبوو، دوای ماوەیەکی کەم لە مانۆڕی دەریایی دوو ڕۆژەی سوپای پاسداران لە کەندئاوی فارس، دەریای عوممان و گەرووی هورمز دێت کە ڕۆژی پێنجشەممە دەستی پێکرد.
تاران ووتی ئەو مانۆڕە "نیشاندانی ئامادەبوونی کارا و هۆشدارییە بۆ كەشتییە بیانییەكان، بەتایبەتی کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە".