ترامپ : ئێران بە نیازی دانووستان لەگەڵ ئامریکایە

Dîroka Belavkirin :
ترامپ : ئێران بە نیازی دانووستان لەگەڵ ئامریکایە
پەیامی کورد    ...   ترامپ : ئێران بە نیازی دانووستان لەگەڵ ئامریکایە

دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەئاماژەدان بە دەسکەوتەکانی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەمییەکانی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند: "ئێران دەیهەوێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا دانووستان بکات".

دۆناڵد ترامپ لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند: "ئێرانیش هاوشێوەی ووڵاتانی دیکە دەیهەوێت لەگەڵمان دانووستان بکات هەتا لەو ڕێگەیەوە بگەینە ڕێککەوتن".

سەرۆککۆماری ئەمریکا لەو کۆبوونەوەدا ئاماژەی بە توانا مووشەکی و فڕۆکە شەڕکەرەکانی ووڵاتەکەی لە ڕەوتی هێرش بۆ سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ڕێژیم کردووە و وتوویەتی: "لە ماوەی ٢٢ ساڵی ڕابردوودا دەوڵەتە پێشووەکانی ئەمریکا توانایی لەناوبردنی بەرنامە ناوکییەکانی ڕێژیمی تارانیان بوو، بەڵام بوێری ئەوەیان نەبوو لەناوی ببەن، من هەموو بنکەکانی ئەو ڕێژیمەم کردە ئامانج و ئێستە دۆخی ئەو ڕێژیمە و  بەرنامە ناوکییەکەی زۆر جیاوازتر لە ڕابردووە".