پەیامی کورد ... دیمتریڤ : دەست بەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی بەستووی ڕووسیا "کۆتایی بە خۆکوشتنی شارستانییانەی ئەورووپا دەهێنێت"
🔹کیریل دیمیتریڤ ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا، پەنجەی تۆمەتی ئاراستەی نوخبەی یەکیتی ئەورووپا کرد کە بە کۆچی بێ کۆنتڕۆڵ و بەرزبوونەوەی تاوان و چەق بەستوویی ئابووری “ووڵاتەکانی خۆیان لەناوبردووە”.
🔹دیمتریڤ، بە ئاماژەدان بە بەردەوامی وەسوەسەی یەکێتی ئەورووپا بۆ دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی بەستووی ڕووسیا، زیادی کرد: ئێستا دەیانەوێت کۆتایی بە خۆکوشتنی شارستانی ئەورووپا بهێنن بە لەناوبردنی مافی خاوەندارییەتی – بناغەی سیستەمی دارایی – و تەقاندنەوەی پارەی خۆیان.”
🔹هەروەها ئاماژەی بە ڕاپۆرتێکی فاینانشیاڵ تایمز کردووە کە ڕۆژنامەکە دانی بەوەدا ناوە کە "پلانی مشتومڕئاوی یەکیتی ئەورووپا بۆ بەکارهێنانی سەروەت و سامانی بەستووی دەوڵەتی ڕووسیا دەتوانێت لێکەوتەی گەورەی لەسەر بازاڕە دارایی یەکانی بلۆکەکە هەبێت."
ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز هۆشداری دا لەوەی کە هەنگاوێکی لەو شێوەیە دەتوانێت "مەترسی سیاسییەکانی خاوەندارییەتی سەروەت و سامانی یۆرۆ زیاد بکات و تەنانەت پێگەی ئەوان وەک پەناگەیەکی جیهانی بخاتە ژێر پرسیارەوە."