پەیامی کورد ... دیپۆرتکردنەوەی ٥٠ ئێرانی لەلایەن ئەمریکاوە
بە پێی ڕاپۆرتێکی نیۆیۆرک تایمز، یەکشەممە دووەم فڕۆکەی دیپۆرتکردنەوەی ٥٠ هاووڵاتی ئێرانی و چەند کەسێکی عەرەب و ڕووس، لە ئەریزۆنای ئەمریکاوە هەڵفری و سەرەتا لە میسر نیشتووەتەوە و ڕووس و عەرەبە دیپۆرت کراوەکانی دابەزاندووە و ئێرانییەکانی بردووەتە کوەیت و لەوێوە بە فڕۆکەیەکی کوەیتی گەێندراونەتە تاران.
ئەمەش لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی ئیدارەی دۆناڵد ترامپ و ئێران بووەکە پێش دوومانگ بەر لە ئێستا ئەنجام دراوە.
ئەمە دووەمین گرووپی دیپۆرت کردنەوەیە کە لە ئەمریکاوە دەگەنەوە ئێران.
جاری یەکەم لە مانگی ۹ یەکەم فڕۆکەی دیپۆرت کراوانی ئێرانی لە ئەمریکاوە و لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی قەتەری گەیشتەوە تاران.
بە پێی ئەو ڕێککەوتەی کە لە نێوان ئیدارەی دۆناڵد ترامپ و ئێران کراوە، بڕیار وایە نزیکەی ۲٠٠٠ هاووڵاتی ئێرانی بگەڕێنرێنەوە بۆ ئێران.
زۆربەی ئێرانییە دیپۆرت کراوەکان بە ناچاری ملکەچ بوونە بە بڕیارەکە و هەندێکیشیان بە زۆر خراونەتە ناو فڕۆکەکەوە و تەنانەت لە ناو فڕۆکەکە هێزێکی ئەمنی ئامادە بوونە بۆ ڕووداوی نەخوازراو.
ئیدارەی دۆناڵد ترامپ ئەمە گەورەترین پڕۆسەی دیپۆرت کردنەوەیە لە مێژووی ئەمریکا، چوونکە پێشتر بە تاک و جووت دیپۆرتکردنەوە هەبووە و ئێستا هەڵمەتی دیپۆرتکردنەوەی ئەو کەسانەی بە نایاسایی گەیشتوونەتە ئەمریکا زۆر زیادی کردووە.