فەرماندەیی گشتیی هەسەدە: هیچ پلان یان پەیامێکمان لە دیمەشقەوە بەدەست نەگەیشتووە

Dîroka Belavkirin :
فەرماندەیی گشتیی هەسەدە: هیچ پلان یان پەیامێکمان لە دیمەشقەوە بەدەست نەگەیشتووە
پەیامی کورد- حەسەکە... فەرماندەیی گشتیی هەسەدە: هیچ پلان یان پەیامێکمان لە دیمەشقەوە بەدەست نەگەیشتووە

فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دوێنێ دووشەممە،  ڕایگەیاند کە "هیچ پلان یان پەیامێکیان لە دیمەشقەوە بەدەست نەگەیشتووە، دانوستان لەگەڵ دیمەشق بەردەوامە و ناکرێت باسی هەنگاوی ئەرێنی بکرێت".

مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری لە حکوومەتی کاتیی سووریا ڕایگەیاند، کە پێشنیارێکی وردیان پێشکەش کردووە بۆ تێکەڵبوونی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە وەزارەتی بەرگرییەوە.

فەرماندەیی گشتیی هەسەدە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تەلەڤیزیۆنی "الحدث" وتیشی: "پێشنیارمان کردووە کە فەرماندەکانی 'هەسەدە' لە پۆستەکانی خۆیان یان هاوتاکانیان لە سوپای سووریادا بمێننەوە، هەروەها یەکەکانی ژنان لەناو سوپای سووریادا پێکبهێنرێت".

ڕوونیشیکردەوە کە بوونی ڕووسیا لە ناوچەکانیان (باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا) پەیوەستە بە ڕێککەوتنەکانی ڕژێمی پێشوو لەگەڵ مۆسکۆ، ئاماژەی بەوەشکرد کە لەگەڵ حکوومەتی سووریا بابەتی بوونی ڕووسیایان لە قامیشلۆ تاوتوێ نەکردووە.